هێزەکانی محەمەدی حاجی مەحمود گەمارۆی ماڵی عەبدوڵای برای دەدەن


لێکتێنەگەیشتن لە ناو لایەنگرانی محەمەدی حاجی مەحمود و عەبدوڵای حاجی مەحمود دروست دەبێت و هەردوولا هێزیان بڵاوە پێکردوە.

ئەمڕۆ، ١٦ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لە گوڵەخانە دوای ئەوەی گرژی لە نێوان لایەنگری هەردوو براکەدا دروست دەبێت  و هێز بڵاو دەکەنەوە و هێزەکانی محەمەدی حاجی مەحمود دەوری ماڵی عەبدوڵای حاجی مەحمود دەگرن، لە دواتردا بێ هیچ زەرەرێکی گیانی کۆتایی بە گرژیەکان دەهێنن و بارودۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.

٤ نیسانی ٢٠٢٤، دوای تواوبوونی کۆنگرەی سۆسیالیست شەڕ لە نێوان چەکدارانی محەمەدی حاجی مەحمود و عەبدوڵای برایدا ڕویدا و عەبدوڵا براکەی تۆمەتبار کرد، بەوەی کە هێرشیان کردۆتە سەر ماڵەکەی  و لە دواتردا شەڕ دروستبوو، بە هۆیەوە کەسێکی سەر بە هێزەکەی محەمەدی حاجی مەحمود گیانی لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.




PM:08:36:16/10/2025