قوباد تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵێت" یەکێتی خاوەن قسەی خۆیەتی و ڕێگە نادەین کەس ژیان و گوزەرانی خەڵک و داهاتوی هەرێمەکەمان بخاتە مەترسیەوە".
لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ حزبەکەی لە سنوری هەولێر، ئەمڕۆ، ١٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سەرۆکێ شاندی دانوستانکاری یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی ١٠ی حکومەت قوباد تاڵەبانی، دەڵێت"بافڵ تاڵەبانی بە پارتی وتوە ستۆپ و حکومەت پێکنایەت تا یەکێتی و بافڵ تاڵەبانی ڕازی نەبن".
دوێنێ، ١٥تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، بە ناڕاستەوخۆ یەکێتی تۆمەتبارکرد بە پێکنەهێنانی کابینەی ١٠ ی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی بە ڕاگەیندراوێک وەڵامی هێمن هەورامی دایەوە.
٢٠تشرینی یەکەم ٢٠٢٤، هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، نزیک دەبینەوە لە تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر هەڵبژاردندا و تا ئێستا کابینەی نوێی حکومەت پێکنەهاتوە.