پارتی بەنیازە هێزێکی دیکەی کوردی تێکەڵ بە سوپای سوریا بکات

زانیاری نوێ لە بارەی کۆبونەوەی ئەنەکەسە و مەسعود بارزانی ئاشكرادەکرێت هێزێکی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان تێکەڵ بە سوپای سوریا دەکرێت. 

بەپێی زانیاریەکان، لە دواین کۆبونەوەی نێوان مەسعود بارزانی و شاندی ئەنەکەسە لەهەولێر، گفتوگۆ لەسەر چونی شاندی هاوبەشی کورد بۆ دیمەشق کراوە وەک هەماهەنگی نوێ لە چوارچێوەی ڕێکارە نوێیەکانی نێوان ڕۆژئاوا و حکومەتی دیمەشق. 

هەر لەو کۆبونەوەی شاندی ئەنەکەشە و بارزانی قسە لەسەر چۆنیەتی تێکەڵکردنی هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژ لەگەڵ سوپای سوریا کراوە، هاوشێوەی هەسەدە. 

ئەمە لە کاتێکدایە، چوارشەممە ١٥ی تشرینی یەکەم، بارەگای بارزانی ڕایگەیاند'' لە پیرمام مەسعود بارزانی، پێشوازی لە شاندێکی باڵای (ئەنەکەسە).

هەر لەو دیدارەدا، بارزانی وێرای ئاماژەدان بە دۆخی کورد لە سوریا جەختی لەسەر پێویستی یەکڕیزی لایەنە کوردەکانی سوریا کردەوە و هەروەها داواشی کرد لایەنە کوردییەکان بە ئاراستەی بەهێزترکردنی بنەماکانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و تەبایی بن لەگەڵ عەرەب و پێکهاتەکانی تری سوریا کار بکەن.

سەبارەت بە تێکەڵکردنی هێزێکی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان، لە ئێستادا، هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژ ژمارەیان نزیکەی حەوت هەزار کەس دەبێت، کە پارتی لەچوارچێوەی هێزی زێڕەڤانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دروستی کردووە و  موچەی هەرێمیان  پێدەدات.

هاوکات، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی ەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە"  دواین جار ئاماژەی بەوەکردوە کە ژمارەی هێزەکانی هەسەدە زیاتر لە ١٠٠ هەزار سەرباز دەبێت، ئامادەن کە بەشێکیان تێکەڵ بە سوپای سوریابن. 




AM:11:38:17/10/2025