لە راگەیەنراوێکدا فڕۆکەخانەی سلێمانی وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و تورکیا ئاشکرا دەکرێت و دەڵێت" بڕیارە لە ٣ی ١١ی ٢٠٢٥ گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە".
ئەمڕۆ هەینی ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە و دەڵێت"بهپێی ئهو خشتهیهی كه لهلایهن (هێڵی ئاسمانی توركش ئێرلاین)هوه بۆ فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی سلێمانی نێردراوه، وابڕیاره له (٢٠٢٥/١١/٣)هوه گهشته ئاسمانیهكانیان له نێوان (ئهستهمبوڵ-سلێمانی-ئهستهمبوڵ) ههفتانه به (٤) گهشت دهست پێبكهنهوه".
لە مانگی نیسانی ٢٠٢٣، تورکیا بڕیاری داخستنی ئاسمانی خۆی بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیدا ڕاگەیاند. تورکیا هۆکاری ئەم بڕیارەی گەڕاندەوە بۆ "چڕبوونەوەی چالاکییەکانی پەکەکە" لە پارێزگای سلێمانی، و بە تایبەتیش ئاماژەی بە "هێنان و بردنی چەک و تەقەمەنی" لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە دەکرد.
پەیوەندییەکانی سلێمانی و ڕۆژئاوا یەکێکی دیکە بوو لە نیگەرانییەکانی تورکیا و پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان (کە سلێمانی لە ژێر کۆنترۆڵی ئەواندایە) و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بووە لە ڕۆژئاوای کوردستان کە تورکیا هەسەدە بە درێژکراوەی پەکەکە دەزانێت.
ڕووداوی هەلیکۆپتەرەکەی دهۆکیش یەکێک بووە لە هۆکارەکانی تر کەڤ لە مانگی ئاداری ٢٠٢٣، هەلیکۆپتەرێک لە دهۆک کە چەند شەرڤانێکی رۆژئاوای هەڵگرتبوو کە لە ناویشیاندا فەرماندەیەک هەبوو کە دەوترێت لە کاتی گەڕانەوەیدا لە سوریا بۆ سلێمانی تێکشکا، ئەمەش گومانەکانی تورکیای زیاتر کرد.
لەو دەمەدا یەکێتی و حکومەتی هەرێم وحکومەتی عێراق ناڕەزایەتی خۆیان لەسەر بڕیارەکەی تورکیا دەربڕی و بە زەرەرمەند زانیاریان بۆ هاووڵاتیان و ئابووری هەرێم.
هەروەها یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕەتیکردەوە کە هیچ هاوکارییەکی پەکەکە بکات و ڕایگەیاند کە داخستنی فڕۆکەخانەکە سزایەکی بەکۆمەڵە بۆ خەڵکی سلێمانی.