لە سلێمانی کوڕێکی تەمەن ٢٥ ساڵ، بە هۆی تەقینەوەی تانکەری سوتەمەنیەوە گیانی لە دەستدا

لە سنوری پارێزگای سلێمانی، لە کاتی لەحیمکردنی تانکەرێکی گواستنەوەی سوتەمەنی، تانکەرەکە تەقیوەتەوە و بە هۆیەوە کوڕێکی ٢٥ ساڵ کە کاری لەحیمەکەی کردوە گیانی لەدەستداوە.

ئەمڕۆ، ١٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، هاوڵاتیەک کە لە دوکانێکی ناوچەی پیشەسازی پیرەمەگرون کاری لەحیمی کردوە، لە کاتی لەحیمکردنی تانکەرێکی سوتەمەنی و تەقینەوەی لە ناکاوی دەبێتە هۆی گیان لە دەستدانی بە پێی زانیاریەکان تانکەرەکە بەتاڵ بوە و نەوتی تێدا نەبوە وئەو هەوایەی لە ناو تانکەرەکەدا ماوە بوەتە هۆی ئاگرەکە.

بە پێی ئاماری سەندیکای بیناسازان، لە ڕۆژی  لە ١٢تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ڕایانگەیاند، کە  ٥٤ کرێکار لە هەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕێندراوەکان لە کاتی ئەنجامدانی کارەکەیان گیانیان لە دەستداوە.





PM:03:03:18/10/2025