سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: ئەگەری زۆرە سبەی بڕیاری خەرجکردنی موچەی مانگی ئاب بدرێت، وردبینی لە لیستی موچەدا تەواوە بوە و دوای تەواوبوونی ڕێکارەکان بڕیاری ناردنی ١٢٠ ملیار دینارەکە بۆ بەغداد دەنێردرێت.
ئەمڕۆ، ١٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیای نزیک لە پارتی ڕاگەیاندوە، کە سبەی ئەگەری زۆرە بڕیاری خەرجکردنی موچەی مانگی ئاب بدرێت، ڕاستەوخۆ دوای تەواوبوونی ڕێکارەکان حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی نانەوتی دەنێرێت، ئەگەر سبەینێش ڕیکارەکان تەواو نەبوون، ئەوا ناردنی ١٢٠ ملیارەکە دەکەوێتە ڕۆژی دواتر.
ئەمە لە کاتێکدایە هەفتەی داهاتوو لە عێراق دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی تشرینی یەکەم دەکرێت، و تا ئێستا موچە خۆرانی هەرێمی کوردستانیش دڵنیانین، لەوەی موچەکانیان لەم ساڵدا چی بەسەر دێت و چەندی وەردەگیرێت و چەندیان چارەنوسی نادیار دەمێنێتەوە لەو پێنج مانگە.