بەرەی گەل داوای ئازاد کردنی لاهوری شێخ جەنگی دەکات

لایەنگرانی بەرەی گەل، لە بەردەم نووسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان گردبوونەوە و کۆمەڵێک داواکاریان ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندی دارەکان کرد. 
ئەمڕۆ ١٨ی تشرینی یەکەم، لایەنگرانی بەرەی گەل لەبەردەم نووسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە شاری هەولێر گردبوونەوەی دژی ڕووداوەكەی ٢٢ی ئاب ئەنجام دا و داوای ئازادكردنی لاهوور شێخ جەنگی و هاوڕێكانی كرد. 

هەر لەوێ شادومان مەلا حەسەن، سەركردەی دیاری بەرەی گەل، بەیاننامەی حیزبەكەی خوێندەوە كە تێیدا هاتووە "سەدان كەس لە زیندانەكانی كۆماندۆ و دژەتیرۆ و ئاسایشدان، سەدانی دیكە ئاوارەی هەولێر و كەركووك و دەرەوەی وڵات بوون، دەست بەسەر كەناڵی زوومدا گیراوە.'' 

وتیشی "زۆرینەی هەڵسوڕاوانی بەرەی گەل لە سلێمانی دەستگیر كراون، ئەندامانمان فشاری زۆریان لەسەرە و ناوێرێن بانگەشە بكەن، ڕۆژانە بۆ ئاسایش و دژەتیرۆر بانگ دەكرێن، بۆیە زۆرترین بانگەشەی هەڵبژاردنمان بردووەتە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.''

بەرەی گەل داوایش لە وڵاتانی هاوپەیمان و حكومەتی فیدراڵ و دامەزراوەی دادوەریی هەرێمی كوردستان و حیزبەكانی دەرەوەی دەسەڵات دەكات كە "فشار بكەن بۆ ئەوەی هەموو هێزە چەكدارەكان بە كردار یەكبخرێن و لەدەست حیزبەكان دەربهێنرێن، نەوەك بۆ ململانێی حیزبی و دارایی بەكاریان بهێنن".




PM:07:38:18/10/2025