عەبدوڵا ئۆجەلان پەیامێکی گرنگی بڵاوکردەوە و تێدا داوا دەکات، ژنان بوێریان بۆ ژیان هەبێت و بەوشێوەیە بژین کە دەیانەوێت بژین.
عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری باڵای پەکەکە و لە ئێستادا رێبەرایەتی گفتوگۆی ئاشتی كورد- دەوڵەتی توركیا دەكات، نامەیەکی بەبۆنەی کۆنفرانسی سێیەمی "ئەنجومەنی دایكانی ئاشتیی" بڵاوکرایەوە تێدا هاتوە'' هاوشانی ناسنامەی دایکبوون دەبێت بە ناسنامەی ژنی ئازاد و هۆشمەندیتانەوە تێبکۆشن، ژن چۆنی بوێت دەبێت بەو شێوەیە بژێت، لێ دەبێت بوێرییان بۆ ژیانێکی ئازاد هەبێت.''
ئۆجەلان جەختی کردوەتەوە لەوەی، ژن دەبێت چوارچێوەی ژنبوون و دایکبوون بشكێنرتێت کە کۆمەڵگەی نەریتی دەیسپەێنێت. دەبێت لەگەڵ ناسنامەی دایکبوون لە هەمانکاتدا بە ناسنامەی ژنی ئازاد و هۆشمەندیتانەوە تێبکۆشن.
وتیشی'' بانگەوازی ئێمە بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی، کە لە ٢٧ـی شووباتدا کردمان، ئەرک و بەپرسیارێتی دەخاتە ئەستۆی تەڤگەری ژنان و دایکانی ئاشتی. دەبێتە دەستپێکی سەردەمێکی نوێ.''
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان:
سڵاو لە دایکانی ئاشتی دەکەم کە خاوەنی ئەم هەڵوێستە سەربەرز و شکۆمەندن و هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنفرانسەکەتان دەخوازم.
هاوشانی ناسنامەی دایکبوون دەبێت بە ناسنامەی ژنی ئازاد و هۆشمەندیتانەوە تێبکۆشن
ژن چۆنی بوێت دەبێت بەو شێوەیە بژێت، لێ دەبێت بوێرییان بۆ ژیانێکی ئازاد هەبێت. ڕێزگرتنم لە ژنان لەسەر ڕەگەزی 'دەبێت ئازادی بە بیرکردنەوە دەست پێبکات' بنیاتناوە.
ئێوە وەک دایکانی ئاشتی کە لە ڕیزی پێشەوە لە گۆڕەپانەکاندا بەرگری لە ئاشتی و بەرخۆدانی ئاشتی دەکەن، هەمیشە لە تێکۆشانی ئازادی و ئاشتیماندا لە گۆڕەپانەکانی پێشەوەدا بەشداریتان کردووە. هەڵبەت وەک دایکان جێگەی ئێوە لە بەرخۆدانەکەماندا قسەی لەسەر ناکرێت، بەڵام لەوباوەڕەدام کە دەبێت چوارچێوەی ژنبوون و دایکبوون بشكێنرتێت کە کۆمەڵگەی نەریتی دەیسپەێنێت. دەبێت لەگەڵ ناسنامەی دایکبوون لە هەمانکاتدا بە ناسنامەی ژنی ئازاد و هۆشمەندیتانەوە تێبکۆشن.
ئەم جوگرافیایە کە بۆ یەکەمجار کۆمەڵگەی دایکسالاری تێیدا سەریهەڵدا، لە هەمانکاتدا شوێنی یەکەم ناکۆکی و پرسە کۆمەڵایەتییەکانە. بە کۆیلەکردنی ژن و بە کۆیلەکردنی کۆمەڵگە هاوشانی یەکتر دەڕۆن. بەپێچەوانەی تێگەیشتنی باو، کۆیلایەتی بە دەرکەوتنی دەوڵەتەوە دەستی پێنەکردووە، بەڵکو بە کۆیلەکردنی ژنان هاتەتۆ گۆڕێ. ئەم ناکۆکی و پرسە کۆمەڵایەتیانەی کە ڕوویانداوە سەرچاوەی ئەو پرسانەن کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین. ڕێگەی دەربازبوون لەم پرسە پێکەوە بنیاتنانی ژیانێکی کۆمیناڵ و دیموکراتیکە.
بانگەوازی ئێمە بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی، کە لە ٢٧ـی شووباتدا کردمان، ئەرک و بەپرسیارێتی دەخاتە ئەستۆی تەڤگەری ژنان و دایکانی ئاشتی. دەبێتە دەستپێکی سەردەمێکی نوێ.
ڕێکخستنی ژیانێکی سۆسیالیستیانە لەسەر بنەمای کۆمیناڵی دیموکراتیک بە ئاشتی ڕێ تێچووە. لەسەر ئەم بنەمایە سڵاو لە هەموو دایکان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لە خەباتیاندا.