وەزیری دەرەوەی سوریا، ئاشکرایدەکات، لە ئێستادا قۆناغێکی هەسیتار بوونی هەیە و پێوسیتە بە زووترین کات هەسەدە ببێتە بەشێک کە سوپای سوریا.
ئەسعەد شەیبانی، شەممە ١٨ی تشرینی یەکەم لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی هەواڵی فەرمی سوریا، ڕایگەیاند'' نەبوونی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەناو دامودەزگاکانی دەوڵەتدا، درزەکانی نێوان ئەوان و دەوڵەتی سوریا قووڵتر دەکاتەوە، بۆیە پێمان وایە دەبێت هاوبەشیکردن بە زووترین کات ئەنجام بدرێت.''
ئەو بەرپرسە وتیشی'' دەرفەتێکی مێژوویی هەیە بۆ باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کە بەشێکی کارابن لەم قۆناغەدا، هەر دواکەوتنێک لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی ١٠ی ئادار، کاریگەری نەرێنی لەسەر هاوڵاتیانی مەدەنی دەبێت و رێگری لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان دەکات.''
ئەسعەد شەیبانی بە توندی جەختیکردەوە لەوەی هەر جۆرە دابەشبونێک یان فیدراڵییەت رەتدەکەنەوە و ئەمەش پێویستی بە گفتوگۆ و دانوستان نییە، هەروەها ئیسرائیل ئەو گۆڕانکاریانە دەقۆزێتەوە کە لە سوریا روویانداوەو كردەوەكانی ناسەقامگیری لە سوریاو ناوچەکە قوڵتر دەکاتەوە.