جێگری پارێزگاری سلێمانی ئاشکرای دەکات کە لە ئامادەکاریدان بۆ پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت لە ناوچە سنوورییەکان و کوێستانییەکان و دواتر بۆ ناو شاری سلێمانی.
رۆژی یەکشەممە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی بە میدیای یەکێتی راگەیاند" لە ئامادەکاریدان بۆ پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت لە ناوچە سنوورییەکان و کوێستانییەکان".
بە وتەی ناوبراو بەم نزیکانە دەست بە دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی دەکەن.
چەند ڕۆژێکە دابەشکردنی نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بەسەر هاووڵاتییان دەستیپێکردووە و دوێنێ شەممە، لە شارەدێی تەوێڵەی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە، دەست بە دابەشکردنی نەوتەکە کرا، کە بۆ هەر ٢٠٠ لیترێک نەوت ١٠٤ هەزار دینار لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت.