بەهۆی بەڕێوەچونی هەڵبژاردن لە مانگی ١١دا ، لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە ٥ی تشرینی دووەم بۆ ماوەی نۆ ڕۆژ دهوامی فهرمی ڕادهگیرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە (١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥)، عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند" هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دەکات بۆ ڕاگەیاندنی داخستنی خوێندن لە ٥ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات، هاوکاتە لەگەڵ ڕادەستکردنی ئەو قوتابخانانەی کە وەک بنکەی دەنگدان دیاریکراون.
عیماد جەمیل، ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئامادەکارییە لۆجستی و تەکنیکیەکان بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن بەردەوامن وەک ئەوەی پلانی بۆ دانراوە".
ئاشکراشی کرد کە کۆمسیۆن بەردەوامە لە دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری بەسەر کەسانی تۆمارکراو و نوێکراوەدا، بەو پێیەی کۆی ژمارەی کارتەکان گەیشتووەتە سێ ملیۆن و (٥٠٠) هەزار کارت، نزیکەی یەک ملیۆن و (٧٥٠) هەزار کارت دابەشکراوە، پرۆسەی دابەشکردنەکەش تا ڕۆژی هەڵبژاردن بەردەوامە".
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە" تۆمارکردنی چاودێرانی قەوارە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، جگە لە چاودێرانی نێودەوڵەتی، بەردەوام دەبێت بۆ دەستەبەرکردنی یەکپارچەیی پرۆسەی هەڵبژاردن".
سەبارەت بە ژمارەی کاندیدەکانی بێبەشکراون ئاشکرای کرد کە "تا ئێستا (٨٣٧) کاندید بە هۆکاری جیاجیا بێبەش کراون".
بهگوێرهی بڕیاری حكومهتی عێراق، ڕۆژی ١١ی ١١ی ئهمساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەسەرجەم پارێزگاکان بەڕێوەدهچێت، ئامادەکارییەکان دەستیانپێکردوەو ناوەندەکانی خوێندن وەکو بنکەی دەنگدان دیاریدەکرێت و بۆ ماوەی ٩ رۆژ پشوو دەبێت بە ناوەندەکانی خوێندنی هەرێمی کوردستانیشەوە.