"لە ماوەی ٢٣ ڕۆژدا چوار ملیۆن بەرمیل نەوت نێردراوەتە بەندەری جەیهان"


 وەزیری سامانە سروشتیەکان بە وەکالەت ئاماژە بەوە دەکات، کە پەیوەندیی و هەماهەنگی باش لە نیوان وەزارەتی نەوتی هەرێم و عێراق هەیە.

ئەمڕۆ، ١٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سەروشتیەکانی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت لەگەڵ (یان برێیم) کونسوڵی فەرەنسا لە کوردستان، کۆبوەوە و  دەربارەی ڕێکەوتنی سێ لایەنەی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتیەکان، ڕایگەیاندوە "تا ئێستا چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەندەری جەیهان ئەمبار کراوە و بە بازاڕ کراوە". 

٢٥ ئەیلول ٢٠٢٥، ڕێکەوتنی نەوت لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق و کۆمپانیا نەوتیەکان کرا لەسەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی سێ مانگ،  و لە ٢٧ ئەیلولدا دەستکرا بە هەناردەکردنی نەوت.





PM:06:21:19/10/2025