ئەمڕۆ شاندێکی هەرێم لەگەڵ تەیف سامی کۆدەبێتەوە

شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆدەبێتەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق کۆبێتەوە کە دوێنی شەو بە سەردانێک گەیشتە بەغدا.

شاندەکە پرسی مووچە و گرفتە داراییەکان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق تاوتوێ دەکات.

پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو چاوەڕێیە بەغدا بڕیاری ناردنی مووچە بدات و دواتر ١٢٠ ملیار دینارەکەی داهاتی ناوخۆ ڕەوانە بکات.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە مانگی ئەیلوولەوە لیستی مووچەی هەردوو مانگی ٨ و ٩ی بۆ بەغدا ناردووە.





AM:09:38:20/10/2025