کەرکوک.. بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ دوو کچ گیانیان لەدەستدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ڕووداوێكی سەختی هاتوچۆ لە شەقامی پشتێنەی شاری كەركوك ڕوویدا و دوو کەس گیانیان لەدەستدا، کە هەردووکیان ئافرەتن.

بەپێی زانیارییەکان، ڕووداوەكە بەهۆی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری هیۆندای ئەكسێنت بووە بە تانكەرێكی ئاو، كە سەرقاڵی ئاودێری دار و نەمامی دوورگە ناوەندییەكانی شەقامەكە بووە، بەهۆی ڕووداوەكەش دوو سەرنشینی هیۆندای ئەكسێنتەكە كە هەردووكیان ئافرەتن، گیانیان لەدەستداوە.

بە وتەی شایەدحاڵەكانی نزیک لە ڕووداوەکە، ڕووداوەكە بەهۆی تیژڕەویی و پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكانی هاتووچۆوە بووە.



AM:10:01:20/10/2025