ماڵی بەربژێرێک لە کەرکوک بەر دەسترێژی گولـلە درا و دواتر تۆمەتبارەکان هەڵاتن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠ی ١٠ی ٢٠٢٥، بە پێێ زانیارییەکانی سپی میدیا لە کەرکوک لە لەیەن چەند کەسێک نەناسراو کە چەکداربوون تەقە لە ماڵی ، نه‌وفه‌ل حه‌مه‌د لهێبی، به‌ربژێری لیستی حه‌سم بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق كراوه و دواتر ته‌قه‌كه‌ره‌كان بۆ شوێنی نادیار هه‌ڵاتوون.
بە گوێرەی زانیارییەکان له‌و رووداوه‌دا كه‌س بریندار نه‌بووه و لێكۆڵینه‌وه له بابه‌ته‌كه ده‌ستی پێكردووه.
تا ئێستا لایەنی پەیوەندیدار بە فەرمی هیچ زانیارییەکیان سەبارەت بەم بابەتە بە فەرمی بڵاونەکردوەتەوە.