کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات و دەڵێت" سبەی لە بەیانییەوە باران دەستپێدەکات و بارانی پچڕ پچڕ و تاوەباران تا دووسبەی بەردەوامی دەبێت".
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەناوچە شاخاویە سنووریەکانی باکوور نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما كەمێك نزم دەبێتەوە ( ٢-٣ ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی سێ شەممە ئاشکرای دەکات کە کەشی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاویەکان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی کەمێک تۆز و خۆڵ زیاتر لەناوچەکانی باشووری هەرێم وە هەروەها لەکاتەکانی بەیانی زوو نمە باران لەناوچە سنووریەکانی باکوور( پارێزگای دهۆک ) دەست پێدەکات پاشان کاریەگەری درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی تری هەرێم وەک ناوچە شاخاویەکانی سنووری باڵەکایەتی و پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی، شایانی باسە نمە بارانی پچڕ پچڕ بەردەوامی دەبێ کە هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ تاوە باران و بروسکە وە پێشبینی دەکرێت ئەم ناجێگری کەش بەردەوامی هەبێ بۆ رۆژی چوارشەممە.
کەشناسی ئاماژە بەوەدەکات کە پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە تەنها ناوچە شاخاویەکان نەبێ کەمێک نزمتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
هەولێر : ٢٨ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٢٧ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٢٦ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٢٦ پلەی سیلیزی
ئامێدی : ٢١ پلەی سیلیزی
ئاکرێ : ٢٦ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٣٠ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٢٩ پلەی سیلیزی
سۆران : ٢٤ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ١٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٣٢ پلەی سیلیزی