کەسایەتی نزیکی نێوان بافڵ و لاهور ئاڵا تاڵەبانی، رایگەیاند "ئەوەی لە شەوی هێرش بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبونی لاهور روویدا، جێگەی داخە و بە ئازارە، سلێمانی بەرگەی توندوتیژی زیادەڕۆ ناگرێت".
ئاڵا تاڵەبانی خوشکەزای جەلال تاڵەبانی، سەبارەت بەو کێشانەی لە رابردوودا لە ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەبوون و تا ئێستا بەردەوامن، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت " کێشەی بافڵ و لاهور کێبڕکێ بوو لەسەر دەسەڵات، پێم وایە کۆنگرەی پێکهێنانی هاوسەرۆكی هەڵە بووە".
هەروەها ئاڵا تاڵەبانی ڕایگەیاند "لە ساڵی ٢٠٢١دا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووم، کێشە لە نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی سەریهەڵدا، بەهۆی هەڵوێستەكانم بەڕێز بافڵ تاڵەبانی لە حیزب دووریخستمەوە، ئەوەش دورخستنەوەیەكی زۆر نادادپەروەرانە بوو، ناتەباش بوو لەگەڵ پەیڕەوی ناوخۆی حیزب".
ئاڵا تاڵەبانی خوشکەزانی جەلال تاڵەبانیە، و ئەندامی سێ خولی پێشوی پەرلەمانی عێراقە و لە ئێستاشدا بەربژێرە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی هاوپەیمانی ئەساسی عێراقی.