سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی لە مەراسیمی بانگەشەی حزبەکەیدا لە هەڵەبجە، وتی" ماڵە شەهیدەکانمان وەک هی بەغداد خزمەت ناکرێن، ئێستاش نەوە بە نەوە نەخۆشیان هەیە لەبەر ئەو کیمیابارانەی ئەو حەیوانە ڕشتی بەسەر میلەتی خۆیدا".
ئەمڕۆ، ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە ئاهەنگی ناساندنی بەربژێرەکانی لیستەکەی لە هەڵەبجە، وتارێکی پێشکەشکرد و ڕویکردە بەربژێرەکانی و پەنجەی ڕاوەشاند و، وتی" خوا وەکیلە وەک پێویست خزمەتی خۆتان نەکەن، خوب دەزانن چی ڕودەدات".
هەروەها سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وتیشی "لەبەر دووربینی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، کە نەمانهێشت چۆن خوێن و نەوتەکەیان برد غازەکەش ببەن، بۆیە ئێستا کارەبای ٢٤ کاتژمێریتان هەیە".
یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان به ژماره ٢٢٢ له بازنه‌كانی سلێمانی و دهۆك و هه‌ولێر و كه‌ركوك و دیاله بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌شداره و هاوكات له چوارچێوه‌ی سێ هاوپه‌یمانێتیدا له‌پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا و سه‌لاحه‌دین و به‌غدادیش به زیاتر له ١٥٠ كاندید به‌شداره‌و له‌و ژمارانه‌ش رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌به‌شداری ژنان دراوه، كه‌له بازنه‌كانی سلێمانی و دهۆك و هه‌ولێر و كه‌ركوك و دیاله ٣٦ كاندیدی ژن به‌شدارن، كه‌رێژه‌كه‌ی له‌وه زیاتره كه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاریكردوه.
لە ٣ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی پێکردوە و لایەنەکان کێبڕکێیانە لەسەر بە دەستهێنانی زۆرترین دەنگ، بڕیارە ١١ تشرینی دووم ٢٠٢٥ هەڵبژاردن بەڕێوە بچێت.