ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی د. ئەرسەلان بایز رەخنە لەسیاسەتی کوردستانی نوێ دەگرێت کە وتارێکی ئەویان خستۆتە لاپەڕەی دوو لە بەشی رای سەربەست بڵاویان کردۆتەوەو دەڵێت" چۆله‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به‌چۆله‌كه‌ی دوێنێ ئه‌ڵێ جووك جووك".
د. ئەرسەلان بایز پێش ئەم وتارە وتارێکی تری لەسەر کێشەکانی یەکێتی بەناوی " چەپکە گووڵ" نوسیوەو لەبری ئەوەی لە لاپەرە یەکی کوردستانی نوێ بۆی بڵاویبکەنەوە، بەو پێیەی ماوەیەکی زۆر بەرپرسی میدیاکانی یەکێتی و کوردستانی نوێ بووە، بەڵام لە رای سەربەست لە لاپەڕە ٢ دا بۆی بڵاودەکەنەوە، ئەویش لەسەر ئەو سیاسەتەی کوردستان نوێ وتارێک بە ناونیشانی "تکایە رێگاکەم پیشان بدەن" دەنوسێت.
لەبڕگەیەکی وتارەکەدا بە رەخنەوە دەڵێت" جارێ شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌م كه وتاره‌كه‌یان له ژێر ناوی ڕای سه‌ربه‌ست بۆ بڵاوكردمه‌وه. چونكه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه خاوه‌ن ڕاو ئیراده‌و هه‌ڵوێستی تایبه‌تی خۆم و، سه‌ر به هیچ گروپێكی ململانێكانی ناو «ی.ن.ك» نیم، له‌لایه‌كی تریشه‌وه له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵان و، هه‌موشیانم خۆش ئه‌وێ به‌ڵام ڕایده‌گه‌یه‌نم، له دوای گه‌وره‌یی مام جه‌لال جیا له «ی.ن.ك» هیچ لایه‌ن و كه‌سێك به مرجعی خۆم نازانم. خۆم مرجعی خۆمم".