سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، شاسوار عەبدولواحید، ڕایگەیاند"هیچ زیانمان بۆ کەس نەبوە و بە هۆی منەوە خوێن لە لوتی کەس نەهاتوە".
ئەمڕۆ، ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە زیندانەوە پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت" تەنها بۆ ئەوە لە زیندانم، چونکە دەمەوێت خەڵک خۆش بژی و کار و کەسابەتیان هەبێت، بۆیە پشتیوانی لە ئێمە پشتیوانیە لە حەق".
لە ٣ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی پێکردوە و لایەنەکان کێبڕکێیانە لەسەر بە دەستهێنانی زۆرترین دەنگ، لە ئێستادا سەرۆکی سێ پارتی سیاسی ئۆپۆزسیۆن لە سلێمانی لە زینداندان، و بێبەشن لە بەشداریکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستەکانیان، بڕیارە ١١ تشرینی دووم ٢٠٢٥ هەڵبژاردن بەڕێوە بچێت.