زانکۆی هەڵەبجە: فۆڕمی کۆلێژی پزیشکی ئامادەیە

زانکۆ هەڵەبجە، ڕایگەیاند'' خوێندکاران دەتوانن لە ئێستادا سەردانی زانکۆکەیان بکەن بۆ پڕکردنەوە فۆڕمی کۆلێجی پزیشکی.'' 

لە ڕاگەیەندراوێکدا زانکۆ هەڵەبجە بڵاویکردەوە'' خوێندکارانی پۆلی ١٢ ئاگادار دەکەنەوە ئەوانەی خوازیارن لە کۆلێجی پزیشکی زانکۆی هەڵەبجە بخوێنن، دەتوانن سەردانی زانکۆکە بکەن بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی پێشکەشکردن.''

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو خوێندکارانەی کۆنمرەیان لە ٩٣ بەرەو سەرەوەیە، مافی وەرگرتنی فۆڕمیان هەیە لە کۆلێجی پزیشکی زانکۆی هەڵەبجە، بۆ وەرگرتنی فۆڕم پێویستە خوێندکار کارتی نیشتمانی و بەرکارهێنەر و وشەی تێپەڕی پێبێت.

زانکۆکەش دەڵێت'' ئەو بەڕێزانەی خوازیارن لە کۆلێجی پزیشکی زانکۆی هەڵەبجە درێژە بە خوێندن بدەن ڕۆژانی سێشەممە تا پێنج شەممە لە ڕێکەوتی ٢١ بۆ ۲٤ ی ۱۰ی ۲۰۲٥ سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆ بکەن بە مەبەستی وەرگرتن و پڕکردنەوەی فۆڕمی پێشکەشکردن بۆ کۆلێجی پزیشکی".

لە کۆتایدا باس لەوەکراوە کە کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی دوای چەند ساڵێک هەوڵ و کاری بەردەوامی زانکۆی هەڵەبجە بە پاڵپشتی  وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و  هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجەیە.





PM:10:09:20/10/2025