نرخی نەوت لە جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێ هەریەکە لە نەوتی خاوی برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نزمبونەوەیان تۆمارکردوە.
سێشەممە ٢١ی تشرینی یەکەم، نرخی نەوت نزمبونەوەی تۆمارکردوە و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە ٦٠ دۆلار و ٨٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش نرخەکەی بە ٥٦ دۆلار و ٨٦ سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هۆکاری ئەم دابەزینەش بۆ لێدوانەکانی دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا دەگەڕێتەوە کە ڕۆژی دوشه‌ممه ڕایگه‌یاند'' پێشبینی ده‌كات له‌گه‌ڵ شی جینپینگ هاوتا چینییه‌كه‌ی بگه‌نه ێككه‌وتنێكی بازرگانی دادپه‌روه‌رانه.''
به‌ڵام هێشتا ناكۆكی له‌سه‌ر باج و ته‌كنه‌لۆجیا و ده‌ستڕاگه‌یشتن ناکۆکی نێوانیان زیاتر دەکات کە بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتووکۆبونەوەکەیان له كۆریای باشور ئه‌نجام بدرێت و چارەسەری ئەو پرسانە بکرێت.