ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی بابلیون، ئاشکرایدەکات، کاتێک هێرشکرایە سەر بافڵ تاڵەبانی ئەوان بە هیچ شێوەیەک هاوکاریان نەکردوە سەڕەڕای ئەوەی کە هاوپەیمانی نزیکیانە.
رەیان کلدانی، سێشەممە ٢١ی تشرینی یەکەم لە نوێترین لێدوانیدا، باس لە پەیوەندی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی دەکات، ئەو بافڵ وەک هاوپەیمانێکی سەرەکی و گرنگ وەسف دەکات.
کلدانی کە بەوە ناسراوە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ بافڵ هەیە، باسی لە هەوڵی کوشتنی بافڵ کرد وتی'' کاتێک هێرشکرایە سەری ئێمە هیچ هاوکاریمان نەکرد بەڵکو تەنها نزامان بۆ کرد و پشتیوانی بووین جونکە ئەو کەسێکی بەهێزە و پێویستی بە هاوکاری کردن نییە.''
ئەو بەرپرسەی عێراق، باسی لەوەشکرد، ڕاستە پەیوەندییەکای بەهێزی لەگەڵ یەکێتیی هەیە بەڵام بەگشتی لەگەڵ سەرجەم لایەنەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی باشی هەیە.
هەر لەو لێدوانیەدا کلدانی بۆ یەکەم جار بە ڕاشکاوی باسی لە دامەزراوەکانی حکومەت و گەندەڵی حیزبە سیاسییەکان کرد، ئەوەی ئاشكراکرد کە : دەزگا ئەمنییەكانی عێراق هەموو وردەکارییەک دەزانن و چاودێری هەموو
شتێک دەکەن، زانراوە كە لە دەرەوەی وڵاتەوە پارە دێت بۆ هەندێك حزبی سیاسی بەڵام تا ئێستا ڕێکارێکی توند لە دژیان بوونی نییە.
سەبارەت بە بارودۆخی ناوخۆی عێراقیش دەڵێت'' سیستەمێکی سیاسی بەهێز بوونی هەیە و ڕێگەنادەین لەڕێگەی لۆبییەکانەوە هەوڵی روخاندنی بدرێت بەهێزی ڕووبەڕووی هەر لایەنێک دەبینەوە.'' کلدانی بە توندی جەختیشی کردەوە لەوەی هیچ شتێک بەناوی ڕژێمی شیعی بوونی نییە.
رەیاند کلدانی، بە بەردەوامی شایستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات و دەڵێت'' ئەو جەنگاوەرێكی ئازایە و پێویستە هەرێمی كوردستان شانازی پێوە بکات.