نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی باڵای ئەمنی عێراق کۆبوونەوە

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی سوپاسالاری عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ پله‌دارانی باڵای سه‌ربازی و ئه‌منیی عێراق پێكهاتبوو.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند'' کۆبوونەوەکە سێشەممە ٢١ی تشرینی یەکەم، ئەنجامدرا، سوپاسالاری پێشمه‌رگه‌ و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش ئاماده‌ی بوون، تێیدا هاریكاریی هاوبه‌شی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌ سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی عێراق و ئه‌مه‌ریكا مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و دۆخی سووریا، تاوتوێ كران'' 
 
ئاماژە بەوەشکراوە، هه‌ردوولا هاوڕا بوون کە داعش هێشتا مه‌ترسییه‌كی راسته‌قینه‌یه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاسایش و سه‌قامگیریی عێراق و سووریا ده‌كات. 
 
نێچیرڤان بارزانی لە دیدارەکەدا دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان هێشتا پێویستییان به‌ هاریكاری و پشتگیریی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌."

  سوپاسالاری عێراق لەبارەی هاریکاریی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق وتی '' ئێستا له‌ باشترین دۆخدایه‌ و  ستایشی رۆڵی  سوپاسالاری پێشمه‌رگه‌ی كرد. 
 




PM:01:00:21/10/2025