هەولێر: کرێکارێک شەو لە نهۆمی ١٧ وە دەکەوێتە خوارەوە و ڕۆژەکەی تەرمەکەی دەدۆزرێتەوە


کرێکارێکی تەمەن ٥١ ساڵ کە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە درەنگانی شەوی ڕابردووە لە کاتی کارکردندا لە نهۆمی ١٧ی ئەو بینایەی کاری تێدا کردوە کەوتوەتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا، ئەم بەیانیە تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.

ئەمڕۆ، ٢١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی وەزیرانی شاری هەولێر، تەرمی کرێکارێک بە مردویی دۆزرایەوە کە شەوی ڕابردوو لە نهۆمی ١٧ ی ئەو باڵەخانەی کاری تێداکردوە کەوتوەتە خوارەوە و گیانی لە دەستداوە، کرێکارەکە تەمەنی ٥١ ساڵە و خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە و لە بنکەی پۆلیسی بەختیاری پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە.


بە پێی ئاماری سەندیکای بیناسازان، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە(٢٠٢٥) تا ١٠تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لە هەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕێندراوەکان، ٥٤ کرێکار لە کاتی ئەنجامدانی کارەکەیان گیانیان لە دەستداوە.




PM:03:07:21/10/2025