سودانی بڕیاری خەرجکردنی موچەی مانگی ئابی دا


لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی ئابی مووجەخۆرانی هەرێمی کوردستانی دا.

ئەمڕۆ، ٢١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی هەرێـمی کوردستانی دا، دوای ڕێکارە کارگێڕیەکان دیار دەبێت، کە ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچە دێت، هەروەها مووچەی سێ هەزار و پێنج سەد خانەنشین کە لە سەرەتای ئەم ساڵەوە خانەنشین بوون مووچەی حەوت مانگی ئەم ساڵ وەردەگرن. 

ئەمە لە  کاتێکدایە لە بەغداد مووچەی مانگی تشرینی یەکەم دابەشدەکرێت و ئێستا بە دیاریکراوی ڕۆژی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دیار نیە.




PM:06:00:21/10/2025