رێبەر ئەحمەد: گروپە چەکدارەکانی نەیاری کۆماری ئیسلامی لە هەرێم دەبێت بە تەواوەتی چەکداماڵن

جەنەراڵ عەبدولڕەحیم موسەوی، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران و قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئێراق ڕۆژی چوارشەممە کۆبوونەوە و جەختیان لە سەر جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتنی ئەمنیی ئیمزاکراوی ئێران و عێراق و پتەوکردنی هاوکارییە سەربازی، سیاسی و ئابوورییەکانی نێوان دوو وڵات بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە، هاوکات رێبەر ئەحمەد جەختی لە داماڵینی چەكی هێزە نەیارەكانی ئێران لە هەرێمی كوردستان كردووەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمی ئێران، ئیرنا، موسەوی لە دیدارێکدا لەگەڵ قاسم ئەعەرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئێراق ڕایگەیاند" کە پێوەندی برایانە و هاوسۆزی نێوان گەلانی ئێران و ئێراق لە گەورەترین نیگەرانییەکانی ئەمریکییەکانە و دوژمنان بە تەواوی درکیان بە کاریگەری و نیعمەتەکانی ئەم پەیوەندییە کردووە."

موسەوی بە ئاماژەدان بە پلانی ئەمەریکا بۆ داگیرکردنی عێراق وتی" ئەگەر هێرشەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنیستی و ئەمریکا دژی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕووی نەدابا، ڕەنگە مەبەستی ئەمریکا بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاسمانی و خاکی عێراق بۆ هەموو لایەک ڕوون نەبووایە". هەروەها جەختی لەسەر " پێویستی جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان هەردوو وڵات" کردەوە.

ئەعەرەجی هەروەها لە دیدارەکەدا جەختی لەوە کردەوە کە " هیچ کەس ناتوانێت پەیوەندیە تایبەت و قووڵەکانی نێوان گەلانی ئێران و عێراق لاواز بکات".

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئاشکراشی کرد کە "پێویستە هاوکاری سەربازی، سیاسی و ئابووری بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە بەهێز بکرێن". هه ڕوه ها هەڵوێستی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانی له بارری گرنگی ئاسایشی ئێران روونە  و وتی" پابەندین به جێبه جێکردنی بڕگه کانی ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران".

ناوبراو زیادی کرد: هیچ وڵاتێک ناتوانێت خاکی عێراق بەکاربهێنێت بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت کۆماری ئیسلامی ئێران.

لەلایەکی دیکەوە، ڕیبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو، جەختی لەسەر ئیرادەی حکومەت کردەوە بۆ " بەردەوامی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان هەردوو وڵات، لەوانەش چەکداماڵینی گروپە چەکدارەکانی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەکەدا". جەختیشی لەوە کردەوە: هەرێمی کوردستان نابێتە شوێنی هەڵدانی هەڵدان و نە شوێنێک بۆ هەڵسوکەوت لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران.

قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕۆژی دووشەممە لەسەر بانگهێشتی عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران سەردانێکی فەرمی بۆ تاران دەستی پێکرد.

سەردانەکەی ئەعەرەجی بۆ ئێران لە کاتێکدایە کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق نزیک دەبێتەوە، ئاگربەست لە غەزە و پێشهاتە سیاسییەکانی سوریا.





PM:12:34:22/10/2025