سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ دەرکەوتنی لەگەڵ مەحمود سەنگاوی لە ئاهەنگی ناسینی کاندیدەکانی یەکێتی بە خەڵکی گەرمیان وتی" ئەو حزبانەی لە حكومەت نەماون پۆستەكانیان وەردەگرینەوەو رەحم بە كەس ناكەین".
چوار شەممە ٢٢ ی تشرینی یەکەم، بافڵ تاڵەبانی، سهرۆكی یهكێتی، لە بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەکەی لە گەرمیان، رایگەیاند" ئێمە لەگەڵ بەغدا هەم مفەوەزاتمان پێ ئەكرێت، هەم ئەتوانین تێكی بدەین".
" ئەوەی كە ئێمە دەیڵێین جێبەجێی دەكەین، وتمان باڵانسی هێز لە كوردستان راستدەكەینەوە راستمان كردەوە، وتمان: یەكێتی لە بەغدا بەهێز دەكەین بەهێزمان كرد، وتمان پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانمان زیندو دەكەینەوە كردمان، وتمان هێزێك دروستدەكەین كە هەمو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەرەقەتی نەیەت دروستمان كرد" ( بافڵ تاڵەبانی بەم شێوەیە قسەیکرد).
لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی" وتمان كەركوك سەوز دەكەینەوە، سەوزمان كردەوە، وتمان حكومەتی هەرێم دروست نابێت، تا لە حكومەتەكەی دیكە جیاواز نەبێت و بەباشی خزمەتتان نەكات، ئەوەبو نەمانكرد".
لە بارەی پێکهێنای کابینەی نوێوە کە ساڵێک بەسەریدا تێپەڕی وتی" لە مفەوەزاتێكی جددیداین لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ دروستكردنی حكومەت، هەدەفی یەكێتیی پاراستنی هەرێمەكەمانە، ئێمە دوژمنی هیچ حزبێك نین".
لە بارەی وردەکاری پێکهێنانی کابیەنی نوێوە وتی" حكومەت دروستببێت نوێنەری یەكێتیی زیاد دەكات لەناو حكومەتەكەدا"، وتیشی" ئەمجارە ئەو حزبانەی تر كە ئیتر لە حكومەت نەماون پۆستەكانی ئەوان هەمووی وەردەگرینەوەو نایدەین بە كەس، رەحم بە كەس ناكەین. پۆستی یەكێتی بۆ یەكێتی".
لەو کۆبوونەوە جەماوەریەدا ژمارەیەک لە سەرکردایەتی و کادیرانی کۆنی یەکێتی ئامادەبوون کە لە ئێستادا لە ناو یەکێتیدا پۆستیان نییە،
یهكێتی نیشتمانیی كوردستان به ژماره ٢٢٢ له بازنهكانی سلێمانی و دهۆك و ههولێر و كهركوك و دیاله بۆ ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق بهشداره و هاوكات له چوارچێوهی سێ هاوپهیمانێتیدا لهپارێزگاكانی نهینهوا و سهلاحهدین و بهغدادیش به زیاتر له ١٥٠ كاندید بهشدارهو لهو ژمارانهش رێژهیهكی بهرچاو بهبهشداری ژنان دراوه، كهله بازنهكانی سلێمانی و دهۆك و ههولێر و كهركوك و دیاله ٣٦ كاندیدی ژن بهشدارن، كهرێژهكهی لهوه زیاتره كه كۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكان دیاریكردوه.