بە پێی ڕاگەیاندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، دۆناڵد ترەمپ نامەیەکی ناردوە بۆ نێچیرڤان بارزانی و سوپاسی کردوە بۆ پشتگیریی لە هەوڵەکانی لە پێناو ئاشتی.
چوارشەمە، ٢٢ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، نوسینگەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە ئاماژە بەوە دەکات کە شەوی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، نامەیەکی بۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نارد و تیایدا هاتوە " سه‌رۆك تره‌مپ دووپاتی ده‌كاته‌وه كه وڵاتانی جیهان ده‌توانن به‌سه‌ر ناكۆکییه كۆنه‌كاندا سه‌ربكه‌ون و به‌ره‌و داهاتوویه‌كی هاوبه‌ش له ئاشتی و سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن هه‌نگاو بنێن و سوپاسی نێچیرڤان بارزانی دەکات بۆ پشتگیری لە هەوڵەکانی لە پێناو ئاشتی".
دەقی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
شه‌وی ڕابردوو، سێشه‌ممه 2025/10/21 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نامه‌یه‌كی له به‌ڕێز دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه پێگه‌یشت.
تیایدا سوپاسی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ده‌كات بۆ پشتگیریی له هه‌وڵه‌كانی له‌پێناو ئاشتی دا، هه‌روه‌ها جه‌خت له گرنگیی نه‌هێشتنی ناكۆكی و ئاڵۆزییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كاته‌وه.
له نامه‌كه‌یدا بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك تره‌مپ دووپاتی ده‌كاته‌وه كه وڵاتانی جیهان ده‌توانن به‌سه‌ر ناكۆکییه كۆنه‌كاندا سه‌ربكه‌ون و به‌ره‌و داهاتوویه‌كی هاوبه‌ش له ئاشتی و سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن هه‌نگاو بنێن.
هه‌ر له‌و میانه‌دا موكوڕیی خۆی و ئیداره‌كه‌ی بۆ جێگیركردنی ئاشتییه‌كی به‌رده‌وام و نه‌هێشتنی ئاڵۆزییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كۆتاییهێنان به شه‌ڕ و كوشتار له ناوچه‌كه و هه‌موو جیهان، نیشان ده‌دات.
سه‌رۆك تره‌مپ له كۆتاییی نامه‌كه‌یدا وێڕای سڵاو و ڕێز، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی و خانه‌واده‌كه‌ی ده‌خوازێت.