لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لە تاسڵوجە، خێزانێکی چوار کەسی لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆبێلەکەیاندا، باوک و منداڵە چوار ساڵەکەی گیانیان لە دەستدا، دایک و منداڵێکی دیکەشیان بریندارن.
چوارشەمە، ٢٢ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی، بەهمەن عەبدوڵا بڵاویکردەوە، لە شەقامی تاسڵوجە، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری ئۆپڵ پێکدادان لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا دەکات، لە ئەنجامدا دوو ئەندامی خێزانێک کە باوک و کوڕن گیان لە دەست دەدەن و دایک و منداڵێکی دیکەیان بریندار دەبن و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.
بە پێی زانیاریەکانی "سپی"، باوکەکە ناوی توانا تالیبە و منداڵەکەش ناوی یوسفە و دانیشتوی شارۆچکەی پیرەمەگروون بوون.