کرێکارێک بە هۆی تەزووی کارەباوە گیان لە دەست دەدات


لە کاتی کارکردن، لە وێستگەیەکی کارەبا لە هەولێر، کرێکارێکی تەمەن ٢٢ ساڵ بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەستدا.

چوارشەمە، ٢٢ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، کرێکارێکی تەمەن ٢٢ ساڵی دانیشتوی پارێزگای هەولێر، لە کاتی کارکردن لە وێستگەی کارەبای ئۆمەراوا لە قوشتەپە، بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەستدا و توێکاری بۆ تەرمەکەی کراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنی، ٢١ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، کرێکارێکی تەمەن ٥١ ساڵی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان لە یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون تەرمەکەی دۆزرایەوە کە لەکاتی کارکردن لە نهۆمی ١٧ بینایەک کەوتبوە خوارەوە.

بە پێی ئاماری سەندیکای بیناسازان، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە(٢٠٢٥)، تا ١٠تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لە هەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕێندراوەکان، ٥٤ کرێکار لە کاتی ئەنجامدانی کارەکەیان گیانیان لە دەستداوە.




PM:10:32:22/10/2025