کۆمسیۆنی هەڵبژاردن؛ سکاڵایەکی بەرەی تورکمای دژی پارێزگاری کەرکوک ڕەتکردەوە


کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، سکاڵایەکی دژی ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک ڕەتکردەوە، کە لەلایەن بەرەی تورکمانیەوە کرابوو.

چوارشەمە، ٢٢ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە فەرمی سكاڵایەکی سەرۆکی بەرەی تورکمانی، محەمەد سەمعان ئاغای  ڕەتکردەوە کە دژی پارێزگاری کەرکوک، ڕێبوار تەها، سکاڵاکە سەبارەت بە پێشێلکاری بانگەشەی هەڵبژاردن بوو لە پارێزگاکەدا.

ڕێبوار تەها لەگەڵ ئەوەی پارێزگاری شاری کەرکوکە سەرۆکی لیستی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیشە لەو پارێزگایە.




PM:10:48:22/10/2025