نرخی نەوت لە جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێ نرخی نەوت بەربووە کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ڕوسیاوە هەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ی تشرینی یەکەم نرخی نەوت بەرزبونەوەی تۆمارکردوە و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە ٦٤ دۆلار و ٦٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هەروەها، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش نرخەکەی بە ٦٠ دۆلار و ٥٤ سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هۆکاری ئەم بەرز بونەوەیەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر دوو کۆمپانیای گەورەی رووسیا، رووسنەفت و لوک ئۆیل سەپاند.
ئەمە لە کاتێکدا بوو کە ئەمریکا رازی نەبوو گوشاری زیاتر لە رووسیا بکات و سزای کۆمپانیا نەوتییەکانی بدات بەهیوای ئەوەی ئەو وڵاتە رازی بکات بە ئاگربەست، بەڵام رووسیا بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراینا.