بۆ یەکەم جار بەرپرسێکی باڵای عێراق، ئاشكرایدەکات کە ئەمریکا ڕێگربووە لەوەی ئیسرائیل هێرشبکاتە سەر وڵاتەکەی.
مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە دواین لێدوانیدا، ڕایگەیاند'' ئیسرائیل هەوڵیدا عێراق بۆردومان بکات، بەڵام ئەمریکییەکان رەتیانکردەوە، جونکە ئەمە دژی سیاسەتی و بەرژوەنەدییەکانیان بوو.''
مەشهەدانی وەتیش'' لەكاتی هەوڵەكانی تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبیدا فشارەكانی ئەمریكا گەیشتە ئەو ئاستەی کە هەڕەشە بە کەمپی هۆل و هەڵگرتنی پارێزگاری سیاسی و ئەمنی بكات، هەروەها فشاری خستە سەر سەرکردە سیاسی و ئاینییە شیعیەکان بۆ ئەوەی ئەو یاسایە دەرنەکەن.''.
ئەوە بەرپرسەی عێراق باسی لەوەشکرد کە دەکرا یاسای حەشدی شەعبی دەربکرێت، بەڵام هێزە شیعەکان قەناعەتیان پێکرا ئەو کارە نەکەن.