ڕۆژنامەیەکی تورکی ئاشکرایدەکات، هەفتەی داهاتوو بۆ جاری سێیەم شاندی ئیمرالی لەگەڵ ئەردۆغان كۆدەبێتەوە
ڕۆژنامەی جمهوریەت، تورکی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بڵاویکردەوە'' رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی کۆماری تورکیا، رۆژی ٢٨ی ئەم مانگە لەگەڵ پەروین بوڵدان و میدحەت سانجار، ئەندامانی شاندی ئیمرالی کۆدەبێتەوە.''
هاوکات، گوڵستان کلیچ کۆچیگیت، جێگری سەرۆکی (دەم پارتی) باسی لەوەکردوە، شاندی ئیمرالی بەم نزیکانە بۆ جاری سێیەم لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی پارتی دادو گەشەپێدان کۆدەبێتەوە.
یەکەم کۆبونەوەی شاندەكە لەگەڵ ئەردۆغان بە مێژوویی ناوبرا، بەو پێیەی یەکەم کۆبونەوە بوو لە ماوەی ١٣ ساڵی رابردوو، کۆبونەوەی دووەمیش لە ٧ی تەمموز لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار بەڕێوەچوو.