سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند'' بەم نزیکانە سلێمانیش هاوشێوەی هەولێر ڕزگاردەکەین.''
مەسرور بارزانی، پێنجشەممە، ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، باسی لەوەکرد، کە په‌یامێكی هەیە بۆ هه‌موو چین و توێژه‌كان ڕێنمایی كۆمه‌ڵگه بكه‌ن بۆ به‌فیڕۆنه‌دانی ئاو.
ئاماژەیبەوەشکرد، دوای هه‌ولێرو قوشته‌په، له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا سلێمانیش له‌بێئاوی ڕزگارده‌كه‌ین، خزمه‌تكردن ئیره‌یی ناوێت، به‌ڵكو دڵسۆزی ده‌وێت.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خستەڕوو کە تەنها لەچەند ڕۆژی ڕابردودا بڕیاریان لەسەر دروستکردنی پڕۆژەیەکی گەورەی ئاو لەدوکان سلێمانیدا، کە ئەویش بێگومان بابەتی قەیرانی ئاو لەسلێمانی کۆتایی پێده‌ێنێت.
ئەم پڕۆژانە لە کاتێکدایە بڕیارە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پارێزگای سلێمانی بۆ ١٨ کورسی ئەو پارێزگایە ٣٦ کاندیدی دیاریکردووە.