هەپەگە: سوپای تورک بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنی دژ بە گەریلا

هەپەگە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە" سوپای تورکی داگیرکەر لە بەرانبەر هێزەکانمان لە باکووری کوردستان ئۆپەراسیۆن و هێرشی بەرفروانی ئەنجام دا".


لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە" سوپای تورکیا لە هەرێمی ڕووبەری سێگۆشەی چەولیک و ناوچەکانی لجێ و پاسووری ئامەد لە هەرێمی هەرەکۆلی بۆتان و لە هەرێمی بەستای بۆتان

ئۆپەراسیۆنێک دژی هێزەکانمان ئەنجام دەەدن".

دەقی راگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە-نەڕەچە) :

"بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندەکانی تابووری نەمران هاوڕی ئاسیا عەلی (مینە سەڤژین ئالچیچەک) و ڕۆژگەر هێلین (عەلی ئۆرەک) کە لە ٢٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە توساشی ئەنقەرە چالاکییەکی فیداییان ئەنجام دا و فەرماندەی نەمرمان هاوڕێ بێریتان هێڤی (گوڵناز کاراتاش) کە لە ٢٥ـی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢دا بە بەرخۆدان، هەوڵوێست و چالاکییەکەیەوە بووە سیمبوڵی دژ بە خیانەت و ملکەچبوون، بە ڕێز و شکۆوە یادی هەموو شەهیدانمان دەکەینەوە. بەڵێنمان دووپاتەکەینەوە کە دڵسۆزی یادکردنەوەی پیرۆزیان بین، بەبێ هیچ دوو دڵییەک لەسەر هێڵی شەهیدان بە ڕووحی فیدایی ئاپۆییەوە درێژە بە ڕێپێوانمان بدەین. ئامانجی شەهیدان بگەینین بە سەرکەوتن و شایستەی یادکردنەوەیان بین.

سوپای تورکی داگیرکەر لە بەرانبەر هێزەکانمان لە باکووری کوردستان ئۆپەراسیۆن و هێرشی بەرفروانی ئەنجام دا.

لە ١٤ – ١٥ـی تشرینی یەکەم لە هەرێمی ڕووبەری سێگۆشەی چەولیک و ناوچەکانی لجێ و پاسووری ئامەد ئۆپەراسیۆنێک ئەنجام درا.

لە ١٤- ١٥ـی تشرینی یەکەم لە هەرێمی هەرەکۆلی بۆتان ئۆپەراسیۆنی بەرفراوان ئەنجام درا.

لە ١٩ـی تشرینی یەکەم لە هەرێمی بەستای بۆتان ئۆپەراسیۆنێک ئەنجام درا.

لەم ئۆپەراسیۆنانەدا کە دژ بە هێزەکانی گەریلامان کە لە پێگەی ئاگربەستدان ئەنجام دەدرێن ، وێڕای ئەوەی نامانەوێت، بەڵام گەر ڕوبەڕوبوونەوەیەک ڕووبدات، بەرپرسیارێتی دەرنجامەکەی ئەو ئیرادە سیاسی و سەربازییە کە ئۆپەراسیۆن بەو هێزانە ئەکات.






PM:04:00:23/10/2025