دادگای هەولێر لەسەر سزای شێروان شێروانی بڕیار دەدات

سزای شێروان شێروانی تەنیا (١) ساڵ کەمکرا و دادگای تێهەڵچونەوەی هەولێر  لە چوار ساڵ و پێنج مانگ بو سێ ساڵ و پێنج مانگ کەمکرد.

دادگای تێهەڵچونەوەی هەولێر سزای ڕوژنامەنوس شێروان شێروانی، لە چوار ساڵ و پێنج مانگ بو سێ ساڵ و پێنج مانگ کەمکرا.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە شێروان شێروانی لە ساڵی ٢٠٢١ بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانی، لەگەڵ بەشێک لە هاوڕێکانی لە چالاکوان و رۆژنامەنووسانی بادینان دەستگیرکرا و  دادگای تاوانەكانی هەولێر، رۆژی ١٦ شوباتی ٢٠٢١ دوای چەند مانگێك لە دەستگیركردنی بەتۆمەتی "تێكدانی ئاسایی نیشتمانی" هەریەك لە شێروان شێروانی، ئەیاز كەرەم، گوهدار محەمەد، هاریوان عیسا و شڤان سەعیدی بە یەكی شەش ساڵ زیندانیكردن سزادا.

هەرچەندە مانگی شوباتی ٢٠٢٢ بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ٦٠%ـی سزای سەر بەندکراوانی بادینان لابرا جگە لە شێروان شێروانی كە سزاكەی ٥٠% كەمكرایەوە، بەڵام بڕیارەكەی نێچیرڤان بارزانی لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە جێبەجێ نەكرا.
دوای لێخۆشبوونەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رۆژی (١٦ی ئاداری ٢٠٢٣) سێ كەس لە حوكمدراوان ئەیاز كەرەم، هاریوان عیسا و شڤان سەعید ئازاد كران و دوای دوو سزای دیكە، گوهدار محەممەدیش ئازاد كرا.

بەپێی بڕیارەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، دەبوو مانگی ئەیلولی ٢٠٢٣ شێروان شێروانی ئازاد بكرایە، بەڵام پێش ئەو كاتە و لە (٢٠ی تەمموزی ٢٠٢٣)، شێروانی بە مادەکانی ٢٩٨ و ٢٩٥ لە یاسای سزادانی عێراق، بە چوار ساڵ بەندكردن سزا درایەوە، دواتر بە بڕیارەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان چوار ساڵەكە كرایەوە بە دوو ساڵ و بڕیاربوو رۆژی نۆی ئاداری ئەمساڵ ئازاد بكرێت.




PM:04:56:23/10/2025