دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەقامی فیدراڵ لە كۆیە لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە كرایەوە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" پرۆژەكە لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێرە و ئێمە ئاگادارنەبووین لە كردنەوەی پرۆژەكە، كردنەوەی پرۆژەی شەقامی فیدراڵ لە كۆیە بە حزبی كرا".
وتیشی" سەرلەبەری ناڕاستە ئەوەی دەڵێن كە بودجەی پرۆژەكە لەسەر ئەركی ئیداری گشتی یەكێتی كرابێت، جێگری سەرۆكی حكومەت راستییەكانی لابوو بۆیە هیچ لێدوانێكی نەدا".