قوباد تاڵەبانی: پارتی دروشمەکەی جێبەجێ بکات حکومەت دروست دەبێت


قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتی لە هەولێر، ڕایگەیاند، پارتی دروشمی هاوبەشی، هاوسەنگی، سازان، جێبەجێ بكات، بەچەند رۆژ حكومەت پێكدێت.

پێنج شەمە، ٢٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، سەرپەرشتیاری بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەولێر، قوباد تاڵەبانی، لە کاتی بانگەشەکردن بۆ لیستەکەیان لە کۆیە و تەقتەق و سێگرتکان، ووتی " یەکێتی بڕیاری یەکلاکەرەوەی داوە و دەبێت حکومەتێکی کاراو خزمەتگوزار لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە پێک بێت، وە پارتی دروشمیان لەم هەڵبژاردنەدا، هاوبەشی و هاوسەنگی و سازانە، ئەگەر جێبەجێی بکەن بە چەند رۆژێک حکومەت پێکدێت و ئەوانیش هەمان داواکاریان هەیە".

ئەمە لە کاتێکدایە ساڵێک تێپەڕیوە بەسەر هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و تا ئێستا حکومەت پێکنەهاتوە




PM:08:26:23/10/2025