نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ نزم بوونەوەی تۆمار کردوە، هۆکارەکەشی بۆ کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتووی هەر یەک لە سەرۆکی ئەمریکا و چین دەگەڕێتەوە
ئەمڕۆ هەینی ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور ١ دۆلار و ٥٦ سەنت نزم بووە و بە ٦٤ دۆلار و ١٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها، نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا ١ دۆلار و ٥٠ سەنت نزم بووە و بە ٦٠ دۆلار و ٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بڕیارە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ هاوتا چینییەکەی، شی جین پینگ، کۆببێتەوە و گفتوگۆ لە بارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات بکەن.
کۆبوونەوەی هەردوو سەرۆک لە کاتێکدایە، گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هەردوو وڵات تا دێت زیاتر دەبێت و پەیوەندییەکانیان لەوپەڕی خراپی دان.