بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسی هەرێم دەڵێت'' ئەمڕۆ هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاویە بەرزەکان و پلەکانی گەرماش نزیک دهبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.''
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی شەممە ٢٥ی تشرینی یەکەم، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و خێرای با لەسەرخۆ مامناوەند دەبێت.
هەروەها، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ٣٠ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٢٩ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٢٨ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٣٠ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٣٢ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٣٠ پلەی سیلیزی
سۆران : ٢٥ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٢٠ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٣٥ پلەی سیلیزی