بەڕێوبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ: بە هۆی ڕوداوێكی هاتوچۆوە دوو کەس گیانیان لە دەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون
هەینی، ٢٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، بەڕێوبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە کە لەسەر ڕێگای کەرکوک-سلێمانی (بانی مەقان)، بە هۆی ڕوداوی هاتووچۆوە دوو هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوە و تەمنیان نۆ و دە ساڵە، و چوار کەسی دیکەش بریندارن، کە برینی سیانیان سەختە.
بە پێی ئامارەکان، لەساڵی ٢٠٢٤ دا لە هەرێمی کوردستان، زیاتر لە سێ هەزار ڕوداوی هاتوچۆ تۆمارکراون و زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ هاوڵاتیش بونەتە قوربانی.