سەرۆکی بەشی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عێراق، ئەمڕۆ واژۆی لەسەر نوسراوی خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرد و یەک شەمە لەگەڵ دەستپێکردنی دەوام ٩٦٠ ملیار دینار دەخرێتە سەر هەژماری دارایی هەرێمی کوردستان.
هەینی، ٢٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، بە پێی زانیاریەکان لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە، ئەمڕۆ ئاگادارکردنەوە بۆ بانکی ناوەندی نێردراوە بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، پاش دەستکردن بە دەوامی فەرمی بانکەکە، پارەکە دەنێردرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان و چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژی دووشەمە تا کۆتایی هەفتە مووچەی سەرجەم مووچەخۆران بدرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە چەند ڕۆژی داهاتوو لە عێراق موچەی مانگی تشرینی دووەم دابەش دەکرێت، بەڵام موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تا ئێستا چاوەڕوانی وەرگرتنی مووچەی مانگی ئابن.