کۆمپانیای AGئەنادۆڵ جێت دەستپێکردنی گەشتە ئاسمانیەکانی لە نێوان فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ و
فڕۆکەخانەی سلێمانیدا راگەیاند.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " کۆمپانیا ئەنادۆڵ جێت لە
سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمەوە لە هەفتەیەکدا چوار گەشت بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی
رێکدەخات، بەپێی بلیتی گەشتەکەی نرخەکەی زۆر هەرزانەو، تەنها ٩٩ دۆلارەو یەکەم
گەشتی لە ٣ کانوونی یەکەمەوە دەستپێدەکات.
رۆژی ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ش
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لهلایهن (هێڵی
ئاسمانی توركش ئێرلاین) بڕیاریداوە له ٣ ی تشرینی دووەم گهشته ئاسمانیهكانیان
له نێوان (ئهستهمبوڵ-سلێمانی-ئهستهمبوڵ) ههفتانه به (٤) گهشت دهست پێبكاتەوە.
پێشتریش فڕۆکەخانەی
نێودەوڵەتیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی ١٥ـی تشرینی یەکەمی
٢٠٢٥، دهسهڵاتی فڕۆکهوانیی شارستانیی تورکیا، ئاگادارینامەی (NOTAM) لە سایتی جیهانی بڵاوکردنەوەی
ئاگاداری نامە ئەلەکترۆنییەکانی (NOTAM) لابرد، بەو بڕیارەش، دهسهڵاتی فڕۆکهوانیی شارستانیی تورکیا، گەشتە
ئاسمانییەکان و ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی
سلێمانیی ئاساییکردەوە.
لە مانگی نیسانی ٢٠٢٣، تورکیا بڕیاری
داخستنی ئاسمانی خۆی بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیدا ڕاگەیاند. تورکیا
هۆکاری ئەم بڕیارەی گەڕاندەوە بۆ "چڕبوونەوەی چالاکییەکانی پەکەکە" لە
پارێزگای سلێمانی، و بە تایبەتیش ئاماژەی بە "هێنان و بردنی چەک و
تەقەمەنی" لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە دەکرد.
پەیوەندییەکانی سلێمانی و ڕۆژئاوا
یەکێکی دیکە بوو لە نیگەرانییەکانی تورکیا و پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی نیشتمانی
کوردستان (کە سلێمانی لە ژێر کۆنترۆڵی ئەواندایە) و هێزەکانی سوریای دیموکرات
(هەسەدە) بووە لە ڕۆژئاوای کوردستان کە تورکیا هەسەدە بە درێژکراوەی پەکەکە
دەزانێت.
ڕووداوی هەلیکۆپتەرەکەی دهۆکیش یەکێک
بووە لە هۆکارەکانی تر کەڤ لە مانگی ئاداری ٢٠٢٣، هەلیکۆپتەرێک لە دهۆک کە چەند
شەرڤانێکی رۆژئاوای هەڵگرتبوو کە لە ناویشیاندا فەرماندەیەک هەبوو کە دەوترێت لە
کاتی گەڕانەوەیدا لە سوریا بۆ سلێمانی تێکشکا، ئەمەش گومانەکانی تورکیای زیاتر کرد.
لەو دەمەدا یەکێتی و حکومەتی هەرێم
وحکومەتی عێراق ناڕەزایەتی خۆیان لەسەر بڕیارەکەی تورکیا دەربڕی و بە زەرەرمەند
زانیاریان بۆ هاووڵاتیان و ئابووری هەرێم.
هەروەها یەکێتی نیشتمانی کوردستان
ڕەتیکردەوە کە هیچ هاوکارییەکی پەکەکە بکات و ڕایگەیاند کە داخستنی فڕۆکەخانەکە
سزایەکی بەکۆمەڵە بۆ خەڵکی سلێمانی.