لە سلێمانی .. لە رووداوێکی پێکدادانی رەینج رۆڤەرێک‌و ماتۆڕێک کەسێک گیانی لە دەستداو پێج برینداردەبن


لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سلێمانی، ماتۆڕێکی سێ تایە و ئۆتۆمبێلێک پێکیاندا دا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنجی دیکەش بریندار بوون کە هەر شەش قوربانییەکە لە ناو ماتۆڕەکەدا بوون.

وەک لە کامێرای شەقامەکەدا دەردەکەوێت ماتۆرسکیلێکی سێ تایەی کە بە شۆفێرەکەوە ژمارەیەک منداڵی تێدا سەرپێچی دەکات و شوێنی خۆی دەگۆڕێت، بەڵام رەینج رۆڤەرەکە کە رەنگەکەی رەشە بە خێراییەکی زۆر دێت و خۆی دەکێشێت بە ماتۆڕەکەدا و بەهۆی خێراییەوە ماتۆەرەکە دەشێڵێت و دەیبات لەگەڵ خۆیدا.

دوای رووداوەکە شۆفێری رەینج رۆڤەرەکە ئۆتۆمبیلەکە جێدەهێڵێت و هەڵدێت.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی "شەش کەس لە رووداوەکەدا بوون. کەسێک گیانی لەدەستداوە و  پێنجەکەی دیکە بریندارن، کە چواریان منداڵن."




PM:09:57:24/10/2025