پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و خۆڵ دەبارێت

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لەوەدەکاتەوە کە سبەی پلەکانیگەرما نزم دەبنەوە و ئەگەری دروستبوونی خۆڵ هەیە.

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبێت بە (١ – ٣ ) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

 
ئاشکراشی دەکات کە سبەی یەکشەممە کەشی ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە دوای نیوەرۆ ئەگەری درووستبونی تۆزێکی سووک هەیە لە هەندێ ناوچە لە باکوری هەرێم و پلەکانی گەرما  نزم دەبێت بە (٢ – ٣ ) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : ٢٩ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٢٧ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٢٧ پلەی سیلیزی

زاخۆ : ٢٨ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٣٠ پلەی سیلیزی
 
هەڵەبجە : ٢٩ پلەی سیلیزی

سۆران : ٢٥ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٢٠ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٣٣ پلەی سیلیزی




AM:10:50:25/10/2025