سبەی پەکەکە هەنگاوێکی تری مێژوویی دەنێت

سبەی گریلاکانی پەکەکە هەنگاوێکی تری مێژوویی دەنێنن بۆ نەهێشتنی هیچ بارگرژی و رووبەروو بوونەوەیەک لە نێوان گریلاکەنی پەکەکە و تورکیادا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند کە " سبەینێ گەریلاکانی پەکەکە هەنگاوێکی دیکەی مێژوویی بۆ پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەنێنن بۆ نەهێشتنی هیچ بارگرژی و رووبەروو بوونەوەیەک لە نێوان گریلاکەنی پەکەکە و تورکیادا".

 هەروەها گەریلاکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا بەیاننامەیەک بۆ ڕای گشتیی بڵاودەکەنەوە.

ڕۆژی ٢٧ـی شووباتی ٢٠٢٥، عەبدوڵا ئۆجالان، بانگەوازێکی مێژوویی بە ناونیشانی " ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" کرد، پاشان لە چوارچێوەی ئەو بانگەوازییەدا، پەکەکە لە ٥ بۆ ٧ـی ئایار، کۆنگرەی ١٢ـیەمینی خۆی ئەنجام دا و لە ١١ـی تەممووز، گرووپێکی ٣٠ کەسی گەریلا بە پێشەنگایەتی بەسێ هۆزات، وەک نیشاندانی نیازپاکییەک بۆ پرۆسەی ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە مەراسێمێکی سیمبولیکدا لە ئەشکەوتی جاسەنەی سنووری سلێمانی، چەکەکانیان سووتاند.




AM:11:24:25/10/2025