نەرمین مەعروف: ڕێککەوتن بکرێت هیچ مووچەیەکی ئەمساڵ نافەوتێت

ئەنداێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، وردەکاریی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و مەرجەکانی بەردەوامیی ئەم پرۆسەیە لەلایەن بەغدادەوە ئاشکرا دەکات و دەشڵێت" ڕێککەوتن بکرێت هیچ مووچەیەکی ئەمساڵ نافەوتێت".

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد کە مپێشبینی دەکرێت کە مووچەی مانگی ٨ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە سبەینێ یاخود دوو سبەی لە بەغدادەوە بگاتە هەرێم و دواتر دەست بە دابەشکردنی بکرێت.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ڕوونیکردەوە، ئەگەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بەردەوام بێت و هەردوولا بگەنە ڕێککەوتن لەسەر پرسی داهاتی ناوخۆ، ئەوا هیچ مووچەیەکی ئەمساڵ نافەوتێت و سەرجەم مووچەکان لە کاتی خۆیدا دەدرێن.

باسی لەوەشکرد، لە ئەگەری ئەوەی ڕێککەوتن لەسەر داهاتی ناوخۆ ئەنجام نەدرێت، ئەوا حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند ١٢٠ ملیار دینار بنێرێت، بەغداش بە بەهای هەمان بڕ پارە، مووچە بۆ هەرێم دەنێرێت.




PM:01:05:25/10/2025