سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بانگەشەی لیستەکەیدا بۆ هەڵبژاردن لە کۆیە، ڕایگەیاند "ناچنە ناو حکومەتێک کە خزمەتی کۆیە نەکات، لە خولی پێشوی پەرلەماندا بە ١٨ کورسی لە پەرلەمان بووین ئەمجارە بە کورسی زیاترەوە بمان نێرن".
شەمە، ٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بە وتارێک بەشداری لە ناساندنی بەربژێرەکانیان کرد لە کۆیە و دەڵێت " ئەم هەرێمە، ئێمە دروستمان کردوە و ئێمە دەیپارێزین، هەڵەیەکی زۆر گەورەیە دەنگ بە لایەنێک بدەن کە کرداری نییە، لە بەغداد شەڕی مووچە و ئاو و کارەباتان بۆ دەکەین".
سەرۆکی یەکێتی لە کۆتایدا ووتی "کۆیە شاری مام جەلالە و ئەم شارە بەڕووی کاری بازرگانیدا دەکەینەوە".
١١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە دەچێت و لە ٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، بانگەشەی هەڵبژاردن دەستی پێکردوە و پارتە سیاسیەکان بەردەوامن لە بانگەشە بۆ لیست و بەربژێرەکانیان بە ئومێدی بە دەست هێنانی زۆرترین ژمارەی کورسی لە کۆی ٣٢٩ کورسیەکەی پەرلەمانی عێراق.